کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالانسیا لەیاریگای یانەی لیل بەخاڵێكەوە گەرایەوە

.

04:05 PM - 24/10/2019

 لەیاریەكی كۆمەڵەی هەشتەم لەجەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ، یانەی ڤالانسیای ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی خاڵێكی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بەگۆڵێك لەگەڵ یانەی لیلی فەرەنسی میوانداری یەكسان بوو.
لەگێمی یەكەمدا هێرشبەرانی هەردوو یانە چەندین مەترسیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دروست كرد، بەڵام لێهاتویی گۆڵچی و هێڵی بەرگری ببونە بەربەست لەبەردەم ئەو هێرشانە و گێمی یەكەمی یاریەكە بەیەكسان بوونی سپی كۆتایی هات.
 لەسەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی ڤالانسیای میوان باشتر یاریان كرد و لەدەقیقەی 63 گۆڵێكیان لەرێگەی دینیس چیریچیڤی روسی تۆمار كرد، بەڵام لەدەقیقەی 84 و دوای وەرگرتنی دووەم كارتی زەرد ناوبژیوان بەكارتی سور مختار دیاخابی یاریزانی ڤالانسیای كردە دەرەوە و ئەنجامی یاریەكە لەكاتی یاسایی وەك خۆی بەردەوام بوو.
لەدەقیقەی 5ی كاتی زیادكراودا و لەو كاتەی یاریەكە بەرەو تەواو بون دەچوو جۆناسان ئیكۆنی گۆڵێكی بۆ لیل تۆمار كرد و رێگەی نەدا یانەی میوان بردنەوە تۆمار بكەن و یاریەكە بەیەكسان بوون و بەگۆڵێك كۆتایی هات، بەو یەكسان بوونە ڤالانسیا بە 4 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە و لیل خاڵێكی هەیە لەپلەی چوارەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە