کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەنفیكا یەكەم بردنەوەی لەچامپیۆنس لیگ تۆماركرد

.

04:01 PM - 24/10/2019

 لەیاریەكی تری كۆمەڵەی حەوتەم، یانەی بەنفیكای پورتوگالی دوای 2 شكستی یەك لەدوای یەك،یەكەم سەركەوتنی لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركرد و لەیاریگای نوری تایبەت بەخۆی شكستی بەیانەی لیۆنی فەرەنسی هێنا و یاریەكەی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ بردەوە.
رافائیل سیلڤا ڤێرێرا سیلڤا دوای تەنها 4 دەقیقە لەدەستپێكی یاریەكەی بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی یەكەمی یاریەكە و بەنفیكای تۆمار كرد و گێمی یەكەمیش هەر بەو تاكە گۆڵەی یانەی خاوەن یاریگا تەواو بوو.
لەگێمی دووەم یاریزانانی یانەی لیۆن گەرانەوە كەشی یاریەكە و تارادەیەك كۆنترۆڵی ناو یاریگایان گرتە دەست و لەدەقیقەی 70 ممفیس دیبای ئەستێرەی دیاری ئەو یانەیە گۆڵێكی تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.
 خۆشی ئەو یەكسانكردنەوەیە تاكۆتایی بەردەوام نەبوو، پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بە 4 دەقیقە لویس میگێل ئەلفۆنسۆ بووە فریار رەسی یانە پورتوگالیەكە و گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و لەكۆتایدا بەنفیكا یاریەكەی بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و یەكەم 3 خاڵی لەپاڵەوانێتی یەكە كۆكردەوە و پلەی چوارەم و كۆتایی گرتووە، بەڵام لیۆن بە4 خاڵ لەپلەی سێیەم مایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە