کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لایپزیگ لەیاریگای خۆی بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد

.

03:58 PM - 24/10/2019

 لەلایەكی ترەوە و لەركابەریەكانی كۆمەڵەی حەوتەم لەجەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی هیواكانی بۆ گەیشتنە قۆناغی داهاتوو بۆ گەرایەوە دوای ئەوەی لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد و بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەیانەی زینیت سان بترسبۆرگی روسی بردەوە. سەرەتا یانەی زینیت باشتر یاری كرد و لەگێمی یەكەمدا بەگۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یارۆسلاڤ راكیتسكی لەدەقیقەی 25 تۆماری كرد، بەڵام لەگێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بەبەهێزی گەرانەوە بۆ كەشی یاریەكە و دوای تەنها 4 دەقیقە لەدەستپێكی ئەو گێمە كۆنراد لایمەر گۆڵێكی تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و یاریەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا.
دوای ئەو گۆڵە فشارەكانی لایپزگ بۆ سەر گۆڵی زینیت بەردەوام بوو، لەدەقیقەی 59 مارسیل سابیتسەر گۆڵێكی تری تۆمار كرد و خۆشیەكانی هاندەرانی كردە دوو هێندە، ئەو ئەنجامە تافیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو، لایپزیگ یاریەكەی بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و خاڵەكانی لەپێشەنگی ریزبەندی كردە 6 خاڵ و بەجیاوازی 2 خاڵ لەپێش زینیتی دووەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە