کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی ژمارەیەكی پێوانەیی لەچامپیۆنس لیگ تۆماركرد

.

03:56 PM - 24/10/2019

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەیاری یانەكەی لەبەرامبەر سلاڤیا پراگی چیكی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لەپاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەناوی خۆی نوسییەوە.
ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە لەدەقیقەی 3ی سەرەتای یاریەكە گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و یانەكەی پێشخست.
 بەپێی تۆڕی هەواڵی ئۆپتا كە تایبەت بەئامارەكان: لیۆنێل میسی بووە یەكەم یاریزان لەمێژوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ 15 وەرزی بەدوای یەك لەپێشبڕكێی  كیشوەری گۆڵ تۆمار بكات.
 ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: میسی توانی دەستكەوتی هەریەكە لە رائول گۆنزالیس و كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانانی پێشوی ریاڵ مەدرید یەكسان بكاتەوە بەتۆماركردنی گۆڵ لە تۆڕی گۆڵی 33 یانەی جیاواز لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە