کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی بەزەحمەت بەربەستی سالسبۆرگی تێپەراند

.

03:54 PM - 24/10/2019

 لەیاریەكی كۆمەڵەی پێنجەم لەجەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی كرد دوای ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەزەحمەت و بە3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی رێ بۆڵ سالسبۆرگی نەمساوی تۆماركرد.
درایس میرتینز لەدەقیقەی 17 دەرگای گۆڵ تۆماركردنی كردەوە و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانە ئیتاڵیەكەی تۆماركرد، بەڵام لەدەقیقەی 40 ناوبژیوان لێدانێكی بۆ یانەی خاوەن یاریگا ئەژماركرد و ئیرلینگ هالاند سەركەوتووانە گۆڵی یەكسانكردنەوەی پێ تۆماركردەوە وگێمی یەكەم بەو ئەنجامە تەواوبوو.
لەگێمی دووەم ركابەری هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەردەوام بوو، لەدەقیقەی 64 درایس میرتینز گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆماركرد، بەڵام ئیراینگ هالاند لەدەقیقەی 72 بەتۆماركردنی گۆڵی دووەمی خۆی و یەكسانكردنەوەی یانەكەی وەڵامی دایەوە.
خۆشی ئەو یەكسان بوونە یەك دەقیقە بەردەوام بوو لەدەقیقەی 73 لۆرینز ئینسینی توانی گۆڵی سێیەم بۆ ناپۆلی تۆمار بكات و سەرەنجام ناپۆلی بە3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ یاریەكەی بەسودی خۆی یەكلاییكردەوە و بە7 خاڵ لوتكەی ریزبەندی پاراست، سالسبۆرگیش 3 خاڵی هەیە و پلەی سێیەمی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە