کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی ... ھاوردەکردنی مریشک قەدەغە دەکرت

.

02:44 PM - 24/10/2019

بەھۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەردا، ھاوردەکرنیان قەدەغە دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت وەبەرھێنان لە پرۆژە کشتوکاڵییەکاندا رووی لە زیادبوون کردووە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩.١٠.٢٤ لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەھۆی زۆربوونی پرۆژە کشتوکاڵیەکان و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆ ھەروەھا بۆ پشتگیری خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەکان، بۆمانگی یازدە ھاوردەکردنی مریشک قەدەغە دەکرێت.


ئاماژەی بۆئەوەکرد: کە، لە رێژەی بەروبومە ھاوردەکراوەکان رەچاوی زیادبوونی بەرھەمی ناوخۆ و کەمبوونەوەی بەکارھێنان لەوەرزەکاندا کراوە، لیژنەکە بۆ مانگی (١١)ی ئەمساڵ بڕیاری دا ٨٠٠ تۆن ماسی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور ھاوردە بکرێت و ھاوردەکردنی مریشک و ھێلکەش قەدەغە دەکرێت.

سەبارەت بەھاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو لیژنەکە دوو پێشنیاری بۆ وەزارەت خستە ڕوو بۆدیراسە کردنی
١- ڕەسید کراوە بێت بۆ ئەو کۆمپانیاو بازرگانانەی کە پسپۆڕن لەبوارەکەدا لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان ئاژەڵ ھاوردە بکرێت.
  ٢- ڕێگە بدرێت تەنھا خاوەنی پرۆژەکانی ئاژەڵداری ئاژەڵ ھاوردە بکەن بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە