کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قادر عەزیز: كۆچی حەمید دەروێش لەم ساتە دژوارەدا كەلێنێكی گەورە دروست دەكات

.

01:02 PM - 24/10/2019

برایانمان لە پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا
كەسوكار و دۆستانی سیاستمەدار عەبدولحەمید دەروێش

بەداغ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ژیان ئاوایی سیاسەتمەداری دێرین و بەئەزموون و كوردپەروەر عەبدولحەمید دەروێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد و دۆست و هاورێی نزیكی سەرۆك مام جەلال-م  پێگەیشت.
بۆ ئەم بۆنە غەمناكە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم و هاوبەشی خەمتانم, كۆچی عەبدولحەمید دەروێش لەم ساتەوەختە دژوارەدا كە گەلەكەمان لەرۆژئاوای كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت لە دڵەوە خەمباری كردین و كەلێنێكی گەورە دروست دەكات و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ تەواوی گەلی كورد لەكوردستان نەك تەنها لە رۆژئاوا.
 یاد و یادەوەری و تێكۆشانی خەباتی عەبدولحەمید دەروێش بەرز رادەگرین، لە یەزدانی مەزن هیوا خوازین كۆچكردوو بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووریی بۆ هەڤاڵ و هاوخەبات و خێزان و بنەماڵەكەی و ئێمەش بدات.  
انا للە وانا الیە راجعون
قادر عەزیز
ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و سەرپەشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە