.
12:08 PM - 24/10/2019
به‌رێزان/ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا حه‌مید ده‌روێش و هه‌ڤاڵانمان له پارتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له سوریا
زۆر به‌داخه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا حه‌مید ده‌روێش له‌ناخه‌وه هه‌موومانی خه‌مبار و نیگه‌ران كرد. له ده‌ستدانی مرۆڤێك، كه نیو سه‌ده ژیانی له پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانكرد و ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی سیاسی هه‌بوو، زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌م پرسه‌یه، پرسه‌ی هه‌موو تێكۆشه‌ران و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مانه، چونكه مامۆستا حه‌مید برا و هه‌ڤاڵی دڵسۆزی هه‌موو لایه‌ك بوو. له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال‌و یه‌كێتی دا، هه‌میشه براو دۆستی دڵسۆزی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان له باشوور بوو. هه‌رگیز هاوكاری و دڵسۆزی مامۆستا حه‌مید له یاد ناكه‌ین.
رۆحی مامۆستا حه‌مید شاد بێت و ته‌مه‌نی درێژی بۆ كه‌سوكار و خانه‌واده به‌رێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌یان.
عومه‌ر فه‌تاح
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
24/10/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە