کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵه‌بانی: عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش نوێنه‌ری سه‌نگینی كورد بوو

.

10:36 AM - 24/10/2019

بەڕێزان ھەڤاڵانی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا

بەڕێزان كەسوكار و خزمانی كاك عەبدولحەمید دەروێش

سڵاوێكی گەرم..

لە كاتێكی هەستیاری مێژووی بزاڤی كوردیدا لە رۆژئاوای كوردستان، سیاسەتوانی دێرین و بەئەزموون و كوردپەروەر عەبدولحەمید دەروێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە قامشلۆ ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
كۆچكردوو دۆست و هاورێی نزیكی مام جەلال و یەكێك لە نوێنەرانی سەنگین و ناسراوی گەلی كورد بوو لە سوریا و مێژووی دەستپێكردنی خەباتی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی پەنجاكان، هێندە بەسە بۆ شانازیی عەبدولحەمید دەروێش كە یەكێك بووە لە دامەزرێنەرە سەرەكییەكانی یەكەم پارتی كوردی لە سوریا و بێگومان ژیانئاوایی لە ئێستادا كەلێنێكی گەورە دروست دەكات و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموو گەلی كورد لەهەموو پارچەكانی كوردستان نەك تەنها لە رۆژئاوا.
بەم بۆنە كارەساتبارەوە پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان بەهەموو لایەك دەگەیەنین و یاد و یادەوەری و تێكۆشانی عەبدولحەمید دەروێش بەرز ڕادەگرین.
جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریی بۆ هەڤاڵ و هاوخەبات و خێزان و بنەماڵەكەی لەخوا داواكارین.  

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە