کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی ڕێكخستنی قەرەچووغ دەستبەكاردەبێت

.

08:28 PM - 23/10/2019

لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری هەولێر و لەكۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی ئەرسەلان بایزو سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر ستافی مەڵبەندی ڕێكخستنی قەرەچووغ دەستبەكاربوون.
‎لەكۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگی سنورەكەو ڕۆڵیان لەخەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان كراو بەگرنگ زانرا ستافی مەڵبەندی قەرەچووغ خزمەتی بەرچاوی سنورەكە بكەن و لەئاست خەبات و قوربانیدانی ناوچەكە بایەخی زیاتریان پێ بدرێت. تەئكیدیش كرایەوە كەیەكێتی نیشتمانی كوردستان خاوەنی دیدو تێڕوانینی تایبەتە بۆ دۆخی مەخموورو ناوچەكەو هەمیشە خەباتی كردووە بۆ ئەوەی ناوچە كوردستانییەكان بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان و مافە یاسایی و دەستوورییەكانیان بۆ زامن بكرێت.

o0XdIZH0XJ4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە