کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: كێلگە نەوتیەكانی ڕۆژئاوا بخرێنە ژێر كۆنتڕۆڵی دیمەشق

.

06:19 PM - 23/10/2019

میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا داوایكرد كێڵگە نەوتیەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات بخرێنەوە ژێر كۆنتڕۆڵی دیمەشق.
بۆگدانۆڤ وتیشی‌: كێڵگە نەوتییەكانی‌ باكووری‌ رۆژهەڵاتی‌ سوریا، دەبێت لەژێر دەسەڵاتی‌ حكومەتی‌ سوریادا بن.
ئەم داوایەش دوای ئەوە دێت كە سەرۆكی روسیا‌و سەرۆكی توركیا لە كۆبوونەوەیەكدا لە ناوچەی سوچی رێككەوتن لەسەر ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا.
بەپێی ڕێكەوتنەكەش پۆلیسی روسیا لەناوچە سنوورییەكانی نێوان توركیا‌و رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكرێنەوە ‌و دەبێت یەكینەكانی پاراستنی گەل بەقوڵایی 30 كیلۆمەتر لەو ناوچانە پاشەكشە بكەن.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی‌ ‌ ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاندبوو: هێزەكانیان كێڵگە نەوتییەكانی‌ باكووری‌ رۆژهەڵاتی‌ سوریایان كۆنترۆڵ‌ كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە