کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤیزای ئێران لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لابرا

.

05:12 PM - 23/10/2019


ئێران ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان‌و عیراق لابرد‌و لە سبەینێشەوە هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ‌ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.
(ئارام سایەخان) بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەگەلی كوردستانی راگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەی بەدەستیان گەیشتووە لە رۆژی 24ی 10ی 2019وە، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان‌و عیراق دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە وڵاتی ئێران‌و بۆ ماوەی 30 رۆژ بمێننەوە.
راشیگەیاند، جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە تا رێكەوتی 31ی 12ی 2019 بەردەوام دەبێت‌و هاوڵاتیان لەكاتی گەشتكردنیان بۆ وڵاتی ئێران پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزا نییە‌و تەنها مۆری دخولی‌و خروجی لە پاسپۆرتەكانیان دەدرێت، ئەمەش پێویستی بەهیچ بڕە پارە‌و باجێك نییە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی ئەمساڵدا پارەی ڤیزا لەنێوان عیراق‌و ئێران لابرا‌و هاوڵاتیان بەبێ‌ بەرامبەر ڤیزایان وەردەگرت، بەپێی ئەم بڕیارە نوێیەش لە سبەینێوە ڤیزاش نامێنێت‌و هەر كەسێك گەشت بكات بۆ ئێران تەنها مۆری دخولی‌و خروجی لە پاسپۆرتەكەی دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە