کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێژەی 33%ی دانیشتوانی غەززە لە ژێر هێڵی هەژاریدان

.

05:05 PM - 23/10/2019


وەزارەتی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی فەلەستین ئاشكرایكردوە، نزیكەی یەك لەسەر سێی دانیشتوانی كەرتی غەززە لەژێر هێڵی هەژاریدان‌و رۆژ بەرۆژیش رێژەی بێكاری رووی لە زیادبوونە.
(غازی حەمەد) بریكاری وەزیری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی فەلەستین رایگەیاندووە، بەپێی نوێترین ئاماری ساڵی 2019 لەسەدا 33 پۆینت 8ی دانیشتوانی كەرتی غەززە لەژێر هێڵی هەژاریدان‌و لەسەدا 70ی هاوڵاتیانیش كێشەی دەستكەوتنی خۆراكیان هەیە، بەشێوەیەك زۆرینەی خەڵكی ناچاربوون بەقەرز خۆراك بكڕن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ماوەی 13 ساڵە ئیسرائیل گەمارۆی خستۆتەسەر كەرتی غەززە، ئەوەش وایكردووە رۆژ بەرۆژ رێژەی هەژاری‌و بێكاری بەرزببێتەوە.
بەپێی ئامارەكانیش، تێكڕای بێكاری لە كەرتی غەززە بۆ لەسەدا 52 بەرزبۆتەوە‌و ژمارەی بێكاران 300 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، هەروەها زیاتر لەسەدا 80 دانیشتوانی ئەو بەشەی فەلەستین پشت بەهاوكاری‌و كۆمەكی دامەزراوە نێودەوڵەتیەكان دەبەستن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە