کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاژانسی وزە: توانای وزە نوێبووەكان 50% زیاد دەكات

.

05:04 PM - 23/10/2019


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا توانای بەرهەمهێنانی وزە نوێبووەكان لەسەدا 50 زیاد بكات‌و زۆرینەی ئەو وزەیەش لە رێگەی سوود وەرگرتن لە تیشكی خۆرەوە بەرهەمبێت.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، ساڵی 2018 تونای وزە نوێبووەكان 2 پۆینت 5 تێرا وات بووە‌و پێشبینی دەكرێت تاوەكو ساڵی 2024 زیاتر لە 1 پۆینت 2 تێرا وات زیاد بكات، ئەوەش یەكسانە بە كۆی گشتی ئەو بڕە كارەبایەی لە ئەمریكا بەرهەمدێت.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشداوە، رێژەی لەسەدا 60ی ئەو وزەی زیاد دەكات لەرێگەی سوود وەرگرتن لە خۆرەوە دەبێت‌و لەسەدا 25ی لەرێگەی سوود وەرگرتن لە شەپۆلەكانی با دەبێت‌و ئەوەی تریشی لەسەرچاوە جیاوازەكانی تری بەرهەمهێنانی وزەوەیە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەكات، لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا خەرجی تێچوونی بەرهەمهێنانی وزە لە تیشكی خۆر بەرێژەی لەسەدا 15 تا 35 كەمببێتەوە، ئەوەش وادەكات خواست لەسەری زیاد بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە