.
10:57 AM - 23/10/2019
ركابەرییەكانی وەرزی 2019-2020ی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا دەستیپێكردو تیپی تۆرنتۆ راپتۆرزی پاڵەوانی وەرزی رابردووش لەیەكەم هەنگاویدا سەركەوتوو بوو، لەیەكەم یاری وەرزی نوێدا تیپی تۆرنتۆ راپتۆرز لەبەردەم هاندەرەكەیدا رووبەڕووی تیپی نیوئۆرلیانز پیلیكانز بووەوە، لەسەرەتای یارییەوە یاریزانانی نیو ئۆرلیانز بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و چارەكی یەكەمیان 30 بە 27 خاڵ بەسودی خۆیان تەواو كرد، لەچارەكی دووەمیش درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیاندا و یاریزانانی ئەو تیپە 31 خاڵیان لەبەرامبەر 29 خاڵ تۆماركرد، تیپی تۆرنتۆ ئاستی یارییەكەی بەسودی خۆی گۆری و 32 بە 25 خاڵ چارەكی سێیەمیان بردەوەو لەچارەكی چوارەمیش جارێكی تر تیپی نیو ئۆرلیانز باڵادەستی خۆیان نواند و 31 بە 29 خاڵ سەركەوتوو بوون و لەكاتی یاسایی یارییەكەشدا ئەنجامەكە بەیەكسانبون و بە 117 خاڵ بۆ هەرلایەك تەواو بوو، لەكاتی زیادكراودا یاریزانانی تۆرنتۆ باشتر دەركەوتن و 13 خاڵیان تۆماركرد لەبەرامبەر 5 خاڵ، لەكۆتایدا یارییەكە بەئەنجامی 130 خاڵ بەرامبەر 122 خاڵ لەبەرژوەندی تیپی تۆرنتۆ راپتۆرز تەواو بوو
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە