کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێشەی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیكۆ مەدرید چارەسەركرا

.

10:56 AM - 23/10/2019

دوای كێشەیەكی زۆر و پەنابردن بۆ دادگای ئیسپانیاو دادگای وەرزشی جیهان، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ئەتڵەتیكۆمەدرید لەسەر بۆندی ئەنتوان گریزمان گەیشتنە رێككەوتن،پاش ئاشكراكردن و بەرەسمی ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ گریزمان لەمیركاتۆی هاوینەدا، یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید شكاتی لەیانە كەتەلۆنییەكە كردو داوای برە پارەیەكی زیاتری دەكرد، بەرشەلۆنە بەبری 120 ملیۆن یۆرۆ بۆندی لەگەڵ گریزمان ئیمزا كرد، بەڵام بەرپرسانی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید دوای بری 80 ملیۆن یۆرۆی تریان دەكرد، چونكە پیان وایە كاتێك بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتۆتە رێككەوتن برە پارەی مەرجی یاسایی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی 200 ملیۆن یۆرۆ بووەو دوای ئەوە برە پارەكەیان كەمكردۆتەوە، بەڵام بەر لەوەی دادگا بریار لەسەر ئەو كێشەیە بدات هەردوو یانە گەیشتنە رێككەوتن و كێشەكەیان چارەسەركردن، كە بەرشەلۆنە لەبری 80 ملیۆن یۆرۆ بری 15 ملیۆنی تر بەئەتڵەتیكۆ مەدرید دەدات و بری بۆندەكەش دەبێتە 135 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش     ژمارەیەكی پێوانەیی بەگریزمان دەبەخشێت و بووە خاوەن سێیەم گرانترین بۆند لەمێژووی تۆپی پێدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە