کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باج لەسەر چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی هەڵدەگیرێت

.

05:42 PM - 22/10/2019


وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا باج لەسەر هاوردەكردنی كۆمەڵێك بەرهەمی كشتوكاڵی هەڵبگرێت.
لە نوسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاودا، كە ئاراستەی سەرجەم دەروازە نێودەڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، هاتووە پاڵپشت بەنوسراوی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیاردراوە جگە لەسنووری پارێزگای دهۆك، لە دەروازە سنوورییەكانی ترەوە باج لەسەر هێنانی سێو هەڵبگیرێت‌و لەرۆژی 25ی ئەم مانگەشەوە كار بەم بڕیارە دەكرێت.
هاوكات (شاخەوان بەكر) بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند، هەر بەگوێرەی ئەو نوسراوەی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاردراوە لەرۆژی 1ی 11ی 2019وە باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتە‌و خەیار‌و تەماتە هەڵبگیرێت‌و هاوردەكردنی ئازاد بكرێت.
دوێنێش (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵی هەرێم عەلوەی هەولێری بەسەركردەوە‌و وتی، بەداخەوە ئەو بەرهەمانەی وەزارەت قەدەغەی كردوون لە عەلوە هەیە، بۆیە دەیانەوێت راپۆرتێك ئامادە بكەن‌و بیدەن بە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان هەماهەنگ بن لە پاراستنی بەروبوومی ناوخۆیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە