کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاماری عیراق: گەشتە نێودەوڵەتیەكان زیادیكردووە

.

05:38 PM - 22/10/2019


دەزگای ناوەندیی ئاماری عیراق ئاشكرایدەكات، ساڵی رابردوو ژمارەی گەشتە نێودەوڵەتیەكان لەسەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق لەسەدا 2 زیادیانكردووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی دەزگای ناوەندیی ئامار، لەساڵی 2018دا 71 هەزارو 148 گەشتی نێودەوڵەتی لەسەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق ئەنجامدراوەو بەراورد بە ساڵی 2017 كە 69 هەزارو 642 گەشت بووە، بەرێژەی لەسەدا 2 پۆینت 2 زیادیكردووە.
هاوكات ژمارەی گەشتە ناوخۆییەكان لە ساڵی رابردوودا، كە لەلایەن كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی عیراق‌و كۆمپانیا بیانیەكانەوە ئەنجامدراوە، 21 هەزارو  40 گەشت بووە‌و بەراورد بە ساڵی پێشتر لەسەدا 2 پۆینت 3 زیادیكردووە.
دەزگای ناوەندیی ئاماری عیراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، ساڵی رابردوو زیاتر لە 7 ملیۆن‌و 759 هەزار گەشتیار گەشتی نێودەوڵەتیان ئەنجامداوەو زیاتر لە ملیۆنێك 644 هەزار كەسیش لە نێوان فرۆكەخانەكانی ناوخۆی عیراقدا گەشتیان كردووە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە