کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران بەبڕی 6.5 ملیار دۆلار بەرهەمی كشتوكاڵی هەناردە دەكات

.

05:36 PM - 22/10/2019


 لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران رایگەیاند، ساڵی رابردوو وڵاتەكەی بەبڕی 6 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بەرهەمی كشتوكاڵی هەناردەی سەرانسەری جیهان كردووە.
(شاهرۆخ شەجەری) بەڕێوەبەری نوسینگەی هەناردەكردن لە وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران بە ئاژانسی ئیسنای راگەیاندووە، ساڵی رابردوو وڵاتەكەی بە كێشی 7 ملیۆن تۆن‌و بەبڕی 6 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بەرهەمی كشتوكاڵی هەناردەی وڵاتانی جیهان كردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران ساڵانە 122 ملیۆن تۆن بەرهەمی كشتوكاڵی بەرهەم دەهێنێت‌و لە پلەی دووەمی جیهاندایە بۆ بەرهەمهێنانی خورما.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە