کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەكانی لوبنان بەردەوامە

.

05:34 PM - 22/10/2019


ماوەی 6 رۆژە خۆپیشاندانەكانی لوبنان دژ بە هەوڵەكانی حكومەت بۆ سەپاندنی باج بەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی وەتسئەپ‌و فەیسبووك‌و تێلیگرام بەردەوامە‌و (سەعد حەریری) سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەش ئەنجامدانی ژمارەیەك چاكسازی ئابووری راگەیاند.
میدیاكانی ناوخۆی لوبنان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەر لە بەردەم بانكی لوبنان گردبوونەتەوە كە وەك خۆیان دەڵێن، ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە هەڵە ئابوورییەی لە وڵاتەكەیاندا پەیڕەو دەكرێت.
هاوكات خۆپیشاندەران دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیرانیان رەتكردەوە، كە بە ئامانجی ئەنجامدانی چاكسازیی لە سێكتەری ئابووری و هێوركردنەوەی شەقام رایگەیاندووە.
(سەعد حەریری) سەرۆكوەزیرانی لوبنان، وەك هەوڵێك بۆ هێوركردنەوەی ناڕەزایەتییەكان كە ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوامی هەیە رایگەیاندبوو، ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢٠ داوە كە لەسەدا سفر پۆینت 6 كورتهێنانی هەیە، بودجەكە هیچ جۆرە باجێكی نوێی تێدا نییە، هەروەها لەسەدا ٥٠ی مووچەی وەزیر و پەرلەمانتارانی ئێستا و خولەكانی پێشوو كەمدەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە