.
05:33 PM - 22/10/2019
هەریەك لە وڵاتانی فەرەنساو ئەڵمانیاو ئیتالیا چەند رێوشوێنێكیان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی دراوی ئەلیكترۆنی (لیبرا)ی فەیسبووك قەدەغە بكەنو پێیان وایە خستنەڕووی ئەو دراوە هەڕەشەیە بۆ سەر یەكێتی ئەوروپا.
(برۆنۆ لۆمیر) وەزیری ئابووری فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچەند هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ ئەڵمانیاو ئیتالیا ژمارەیەك رێوشوێن دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی روونی بكەینەوە كە دراوی ئەلیكترۆنی (لیبرا)ی كۆمپانیای فەیسبووك لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پێشوازی لێناكریت، چونكە هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەری یەكێتیەكەیان.
راشیگەیاند، رێگە نادەن كۆمپانیایەكی تایبەتی فرە ڕەگەز دراوێكی ئەلیكترۆنی بخاتەڕوو، هەمان هێزی دراوی ئەو وڵاتانەی هەبێت كە خاوەن سەروەری خۆیاننو دراوەكانیان لەژێر چاودێرییە.
ئەوەشی خستەڕوو، جیاوازی دراوی وڵاتانو (لیبرا)ی فەیسبووك ئەوەیە كە دراوەكەی ئەوان لەژێر چاودێریدا نیە، بەڵام دراوی وڵاتان لەژێر چاودێریەكی ورددایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە