کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی چین 95%ی هاوڵاتیان لە هەژاری رزگار دەكات

.

05:31 PM - 22/10/2019


لێپرسراوێكی باڵای چین رایدەگەیەنێت، تاكۆتایی ئەمساڵ لەسەدا 95ی دانیشتوانی وڵاتەكەی لە هەژاری رزگاریان دەبێت‌و بۆ ساڵی داهاتووش كۆتایی بە هەژاری دەهێنن.
(لیۆ یۆنغ فو) بەرێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی هەژاری لە ئەنجومەنی دەوڵەتی چین رایگەیاند، تا كۆتایی ساڵی 2019 زیاتر لەسەدا 90ی هەژارانی وڵاتەكەیان لە هەژاری رزگاریان دەبێت‌و بۆ ساڵی ئایندەش بەتەواوی كۆتایی بە هەژاری دەهێنن.
بەپێی زانیاریەكانیش، لە ساڵی 2012دا ژمارەی ئەو هەژارانەی لە گوندەكاندا نیشتەجێبوون، نزیكەی 99 ملیۆن كەس بوون، بەڵام بەهۆی هەوڵەكانی حكومەتەوە لە ساڵی 2018دا ئەو ژمارەیە بۆ 16 ملیۆن  كەس كەمیكردووە.
بەرێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی هەژاری لە ئەنجومەنی دەوڵەتی چین ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو حكومەت 45 ملیار دۆلار قەزری داوەتە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی لەرێگەی ئەو پرۆژانەی هەیانە وەبەرهێنان بكەن‌و بژێوی ژیانیان دەستەبەر بكەن، بریاریشە تاوەكو ساڵی 2020 بڕی 141 ملیار دۆلار بۆ نەهێشتنی هەژاری تەرخان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە