کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی مەكتەبی پەیوەندی یەگشتییەكانی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

.

06:25 PM - 20/10/2019

بۆ بەئاگابوون لەدوا هەنگاوەكانی ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی ، پێداچوونەوە بەڕاپۆرتی ئامادەكراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی تایبەت بە كۆنگرەو بەرچاو ڕوونی لەبارەی داهاتووی مەكتەبی پەیوەندییەكان>

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەسەرپەرشتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتی یەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەی فراوانی مەكتەبی پەیوەندییە گشتی یەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، بەمەبەستی پیاداچوونەوە بەڕاپۆرتی مەكتەبی پەیوەندییەكان بەبەشداری ئەنجومەن وسەرجەم ئەندامانی مەكتەبەكانی دەرەوە وكوردستانی یەكان و كەركوك وپەیوەندییەكانی ئێران بەڕێوەچوو .

سەرەتا سەعدی پیرە ئامانجی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو كەزیاتر بۆ قسەكردن وئاماژەدان بوو بەدواپێشهاتە سیاسی یەكانی ناوخۆی هەرێم وگۆڕانكارییەكانی عێراق وشەڕو ئاڵۆزی و دۆخی نەخوازراوی ڕۆژئاوا لەلایەك و ، هەروەك ئاماژەی بە پرسی گرنگی بەستنی كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی داو گفتوگۆو ئەركەكانی ئەندامانی لیژنەی ئامادەكاری ڕاپۆرتی مەكتەبی پەیوەندییەكانی لەسەر پیاداچوونەوە بەپێی دواگۆڕانكارییەكان بەرز نرخاند وتێڕوانینی بۆچاكسازی لەبواری پەیوەندییكاندا بەلایەكەی تردا خستە بەرچاو .

پاشان حاكم قادر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لەمیانی ووتەیەكیدا كەئامادەی بەشی یەكەمی كۆبوونەوەكە بوو وتیایدا ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنەی بەدواداچون وبەرپرسی بەشی دەرەوەی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك) ئامادە بوون ، سەرەتا بەمەبەستی بەئاگابوون لەدواگۆڕانكارییە سیاسی یەكانی ناوخۆو عیراق وناوچەكە ، هەڵوێستی نەگۆڕو نەتەویی یەكێتی لەمەڕ سەرجەم دواپێشهاتەكانی خستەڕوو ، پاشان لەسەر پرسی گرنگی بەستنی كۆنگرەی داهاتووی یەكێتی ووتی .. پاراستنی ڕیزەكانی یەكێتی و بەیەكێتی ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەیەك دەنگی و یەكگوتاری وهاوهەڵوێستی یەكێتی یەكان و بەیەكگرتووییان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو هەنگاوەكانمان خێراتردەكەین ، لەپێناو گەڕانەوەی یەكێتی بۆ پێگەی سەنگینی پێشووی ، لەناوەو دەرەوەی نێو مەحافلی سیاسی دا تا ڕۆڵی كاریگەر بگێڕێت ، ئەركی هەڤاڵانی كادرو ئەندامانی دڵسۆزی یەكێتی یە .

لەبەشێكی تری ووتەكانیدا ئاماژەی بەگرنگی بەستنی كۆنگرەداو ووتی ، كۆنگرە بۆ ئێستای یەكێتی بۆتە زەروورەت وبۆ نوێبوونەوەو ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانی بە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی وهەوڵدان بۆ ڕێكخستنەوەی نێوماڵی گەورەی یەكێتی ، وەك هێزێكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان وعێراق وناوچەكە ، بەتایبەت دوای هەموو ئەو سەركەوتنانەی كە بۆ ڕزگاری وئازادی و لەقۆناغەجیاجیاكانی حوكمڕانی وپەرلەمانی ودیموكراسی بەدیهاتن و زاڵبوون بەسەر هەموو ئەو بەربەستانەی كەهاتوونەتە پێش و بۆ بەرگریكردن لەسنورەكانی نیشتمان وقوربانیدان بۆ پارێزگاری لەدەستكەوتەكانی گەلەكەمان ، پێكەوە یەكێتی یەكەمان بگەێنینەوە كەناری ئارام .

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە