کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداری لە داڕمانی ئابووری عیراق دەدرێت

.

05:55 PM - 20/10/2019


 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق هۆشداریدەدات، لەوەی ئەگەر بێت‌و كورتهێنان لە پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 بگاتە لەسەدا 40، ئەوا ئابووری عیراق لە داڕمان نزیك دەبێتەوە.
(ناجی رەدیس) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، زۆرینەی بودجەی وەبەرهێنان لە عیراق بۆ كۆمپانیاكانی نەوت‌و كارەباو دانەوەی قەرزی غاز دەڕوات، لەگەڵ بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان ئەوەش لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری‌و بەهێزكردنی ژێرخانی پارێزگاكان، ئەوەش وادەكات بڵێین عیراق لە ساڵی 2004وە تاوەكو ئێستا پاڵپشتی هیچ هێڵێكی بەرهەمێنانی نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عیراق تەنها 500 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەنداوی فاو تەرخانكردووە، ئەوەش بەو مانایە دێت حكومەت تەنها بەڵێن دەدات‌و هەنگاوی جددی نییە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان.
ئەو پەرلەمانتارە تەئكید دەكاتەوە، ئەگەر بێت‌و كورتهێنان لە پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 بگاتە لەسەدا 40 ئەوا ئابووری عیراق لە دۆخی داڕمان نزیك دەبێتەوە‌و ئەگەر قەرزی ناوخۆش بگاتە لەسەدا 60 لە پڕۆژەكەدا، ئەوا بە یەكجاری دادەڕمێت، ئەوەش بەهۆی دەرئەنجامی سیاسەتە هەڵەكانی حكومەتەوەیە كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەنجامی داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە