کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داخستنی كۆمپانیاكانی توركیا بۆ 20% بەرزبونەتەوە

.

05:48 PM - 20/10/2019


 داتاكانی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی توركیا ئاشكرایدەكات، ژمارەی داخستن‌و پاكتاوكردنی كۆمپانیا بازرگانیەكانی توركیا لە مانگی رابردوودا بۆ لەسەدا 20 پۆینت 7 بەرزبۆتەوە.
بە گوێرەی داتاكانی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی توركیا كە لە رۆژنامەی زەماندا بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، ژمارەی داخستن‌و پاكتاوكردنی دارایی كۆمپانیاكانی توركیا گەیشتۆتە لەسەدا 48‌و لەو رێژەیەش لەسەدا 29یان كۆمپانیای بازرگانی بوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی 9 مانگی رابردووی ئەمساڵدا داخستن‌و پاكتاوكردنی دارایی كۆمپانیاكانی توركیا لەسەدا 5 زیادیانكردووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەو قەیرانە ئابووریە دەگەڕێتەوە كە وڵاتەكەیان پێیدا تێپەڕ دەبێت‌و بەپێی داتاكانی دەستەی رێكخستن‌و چاودێری بانكەكانی توركیا، تێكڕای قەرزی بانكەكان كە لای كەرتی تایبەت كەڵەكەبووە 110 ملیار لیرەی تێپەڕاندووە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە