.
06:03 PM - 19/10/2019
كۆمپانیای پۆرشی ئەڵمانی بەهۆی بوونی كێشە لە ئێرباگەكانیاندا، زیاتر لە دوو هەزار ئۆتۆمبیل لە وڵاتی چین دەكشێنێتەوە.
فەرمانگەی حكومی چاودێریی رێكخستنی بازاڕ لە چین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، پۆرش بڕیاریداوە 2 هەزارو ٨٣ ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكەی كە لە وڵاتی چینن، وەربگرێتەوە. پرۆسەكەش ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێلی پانامێرا، بۆكستەرو چەند مۆدێلێكی دیكە دەگرێتەوە.
پرۆسەی كشاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەستپێدەكات و بەبێ بەرامبەریش گرفتی ئێرباگی ئۆتۆمبیلەكان چارەسەر دەكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە