کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روانگەی سوری: سوپای توركیا بەچڕی بۆردومانی سەرێ كانی دەكات

.

11:31 AM - 18/10/2019



روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوەدا سەرەڕای راگەیاندنی رێككەوتنی ئاگربەست بۆ وەستاندنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بەڵام شەڕو پێكدادان بەتایبەت لە گرێ سپی و سەرێكانی بەردەوامە.
هاوكات بەپێی ئەو زانیارییانەی راگەیاندنەكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردۆتەوە ، شەڕوپێكدادان و رووبەرووبوونەوەی توند لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدە و هێزەكانی سوپای توركیا و گرووپەكانی لایەنگری لە سەرێكانی بەردەوامە و توركیاش بە چڕی ناوەندی شارۆچكەكە بۆردومان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە