کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاڵوگۆری بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

.

08:32 PM - 17/10/2019

 رەزا رەحمانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاند: كە لەتوانادایە بەهاتنی ساڵی 2021 توانای قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان عیراق و ئێران بۆ بەهای (20) ملیار دۆلاری ساڵانە بەرزبكرێتەوە.
وتیشی: بەتەنها لەماوەی ساڵی رابردوودا بەهای ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتە 12 ملیار دۆلاربووە و حكومەتی تارانیش پەرەپێدان و پێشخستنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەكانی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێدا كردۆتە ئەو لەویاتی كاری وەزارەتەكەیان.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێران ئاشكراشیكرد كە پلانیان داناوە لەرێگەی سەردانی وەفدی بازرگانی هاوبەش و كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی و بوونی ئۆفیسی بازرگانیەوە ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان عیراق و ئێران زیاتر بەرزبكەنەوە ئەمە بەدەر لە هەوڵەكان بۆ كردنەوەی خاڵی سنوری نوێ و رێكخستنەوەی باج و رسوماتە گومرگییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە