کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عومەر شێخ موس: بە یەکڕیزی و تەبایی ئەو دۆخەی رۆژئاوا بەقازانج بۆ گەلەکەمان دەشکێتەوە

.

11:59 AM - 17/10/2019

 عومەر شێخ موس: بە یەکڕیزی و تەبایی ئەو دۆخەی رۆژئاوا بەقازانج بۆ گەلەکەمان دەشکێتەوە
زوبێر عوسمان: هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرە خێراتر بکرێن
ئەم قسانەی مامۆستا عومەر شێخ موس سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە میانەی پێشوازیكردنی لەلایەن هەڤاڵانی سکرتارییەت و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی دا هات، دیدارێکدا دواین گۆرانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی ناوخی یەکێتی و بەستنی کۆنگرەی چوارەم رەوشی رۆژئاوا تاوتوێکرا.
سەرەتا زوبێر عوسمان جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی وێرای بەخێرهاتنی گەرمی م. عومەر شێخ موس کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی ناوەندی و رۆڵ و هەڵوێستەکانی ئەنجومەنی لەکاتە هەستیار و گرنگاکاندا خستەڕوو. 
وتیشی: وەک  ئەنجومەنی ناوەندی لەگەڵ ئەوەداین هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرە خێراتر بکرێت و بۆ ئەوەی لە کاتی بڕیار لێدراوی خۆیدا کە 7/12 ئەمساڵە ئەنجام بدەین کە  پەیڕەوی ناوخۆ بکرێتە بنەمای کۆنگرەکە و فۆرم و هەیکەلی بەرێوەبردنی حزبەکە بگۆردرێت کە لە گەڵ بارودۆخ و  سەردەمدا بگونجێت.
لای خۆشیەوە مامۆستا عومەر شێخ موس خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە و پێشوازییە گەرمە کرد و وتی: ئەنجومەنی ناوەندی ئۆرگانێکی گرنگ و شەرعی یەکێتیە و رۆڵ و کاریگەری مەزنی لە پاراستنی یەکریزی و یەکێتی ناو یەکێتی هەبووە، وتیشی: دەبێ هەموو هەواڵەکان چڕتر بکرێنەوە و زاڵبین بەسەر کۆسپەکاندا و بە هەر جۆر و نرخێک بێت کۆنگرەی چوارەم ببەسترێت، یەکێتیی خاوەنی رابردوو مێژوویەکی پرشنگدارە و رووبارێک خوێنی لە پێناوی مافەکانی گەلەکەماندا بەخشیوەو خاوەنی باشترین کادیر و ئەندام و جەماوەرە دەبێ یەکێتی رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە حکومڕانی و بەرێوەبردن و هاوکێشە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکەیش هەبێت.
لەبارەی رەوشی سوریا و رۆژئاواشەوە وتی: بەهۆی ناجێگری رەوشی سوریا و هەژموونی وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچەکەوە مەترسی گەورە لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەبووە هەتا لەشکرکێشی و هەرەشەی لەناوبردنی گەلەکەمان هەیە، یەکریزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکان زامنی سەرکەوتنمانە و لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بەو یەکریزی و یەک وتارییە بۆ رۆژئاوا هەیە کە لەسەرجەم حزب و لایەن و رێکخرا و چین و توێژەکان رەنگیداوەتەوە و پێویستە پەلە بکرێت لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و نوێنەری سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانیشی تێدابێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: پێویستە کورد لۆبی بەهێز بکات لەگەڵ وڵاتانی جیهان  بەتایبەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانەی دان بە مافەکانماندا دەنێن فشار بکەن کە سیستمی فیدراڵیەت لە سوریا بچەسپێندرێ و مافی نەتەوایەتیەکان بدرێت و ئەم قۆناغەیش بە سەرکەوتووی تێدەپەرێنین و دۆخەکە بە قازانج بۆ گەلەکەمان بشکێتەوە.
پاشان هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی راو سەرنجی خۆیان لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێم و زەرورەتی بەستنی کۆنگرەی چوارەم بۆ بەهێزکردن و پێشەنگتر بوونی یەکێتیی و دۆخی رۆژئاوای کوردستان خستەروو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە