کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سێ‌ یەكەمەكانی زانكۆكان دابمەزرێنێت

.

05:16 PM - 16/10/2019

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی سەرۆك‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوەوە‌و بڕیاریدا بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان‌و بەبازاڕكردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێندراو.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی راپۆرتێكی لەبارەی دامەزراندنی سێی یەكەمەكانی زانكۆكان حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 پێشكەشكرد، پاشان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنیان وەك قۆناخی یەكەمی دامەزراندنی یەكەمەكان.
دواتر بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو پڕۆژەیەكی دەربارەی بەبازاڕكردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.
ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاریدا چەند وەزارەت ‌و فەرمانگە‌و دەستەیەكی رابسپێرێت بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە پڕۆژەكە بكرێت‌و دواتر پەسەند بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە