.
04:47 PM - 16/10/2019
(سەید حەمید حوسێنی) ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق رایگەیاند، تارانو بەغدا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن كە ئەمڕۆ خاڵی سنوری سۆمار لەنێوان پارێزگای كرماشانو دیالە، بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا بكرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی قەرەباڵغی سنورەكانی نێوان ئێرانو عێراق و هاتووچۆی ژمارەیەكی زۆر لە زیارەتكاران، پرۆسەی بازرگانیو هەناردەكردن تووشی كێشە بووە، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەش، هەردوو حكومەتی ئێران و عێراق گەیشتوونەتە ڕێكەوتن كە خاڵی سنوری سۆمار بۆ هەناردەی كاڵا لە ئێرانەوە بكرێتەوە. هەروەك بڕیارە ئەمڕۆ ئەو خاڵە سنوورییە بە ڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا بكرێتەوە.ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێپێوانی ئەمساڵی زیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن زووتر دەستیپێكردو پێشبینی ئەوە نەدەكرا كە بەم شێوەیە كێشە بۆ هەناردەكانی ئێران بۆ عێراق دروست ببێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە