کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئابووری ئێران داكشان بە خۆیەوە دەبینێت

.

04:45 PM - 16/10/2019



سندووقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات، ئەمساڵ ئابووری ئێران زیاتر لە پێشبینییەكان داكشان تۆماربكات‌و بگاتە لەسەدا 9 پۆینت پێنج.
بەگوێرەی راپۆرتێكی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی كە لەبارەی گەشەی ئابووری جیهان بڵاویكردۆتەوە، پێشبینی دەكرێت بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، ئابووری ئێران لە ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا 9 پۆینت 5 داكشان بەخۆیەوە ببینێت، لەكاتێكدا پێشتر پێشبینی ئەوە دەكرا لەسەدا 6 بێت.
سندوقەكە ئاماژەی بەوەشدا، بارودۆخی ئابووری ئێران هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ ئابووری وڵاتە تازە پێگەیشتووەكانی تر‌و لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی سەر ئابوورییەكەی بەردەوامە.
هاوكات لەدوای سەپاندنی سزاكانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، بەهای تمەن هاڕەیكرد‌و لە ئەنجامدا بازرگانی دەرەكی ئێران پەكیكەوت‌و ڕێژەی هەڵئاوسانیش بەرزبوەوە، كە بەگوێرەی پێشبینیەكانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بۆ ئەمساڵ دەگاتە لەسەدا 35 پۆینت 7.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە