کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كرێی خوێندن كەمكرایەوە

.

04:40 PM - 16/10/2019


(دكتۆر ئارام محەمەد) وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند:  كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە ئەهلییەكان بەڕێژەی لەسەدا 25 كەمكرایەوە.
دوێنێ‌ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەمیانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆك‌و نوێنەری زانكۆو پەیمانگە ئەهلییەكان لە هەرێمی كوردستان بەرنامەو پلانی نوێی وەزارەتەكەی بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) خستەڕوو، هەروەك سوپاسی هەڵوێستی زانكۆكانیشی كرد، بۆ پێشوازیكردنیان لەو بڕیارەی سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن داویانە.
وتیشی، پێداچونەوە بە كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكان لە ئەولەویاتی كارەكانمان بووە، بۆ ئەمەش لە خوێندنی حكومی (پارالێل‌و ئێواران) كرێی خوێندن بەڕێژەی لەسەدا 45 كەمكراوەتەوە، لەدوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاشدا، بڕیاردرا كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە ئەهلییەكان بەڕێژەی لەسەدا 25 كەمبكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە