کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەنرا

.

04:21 PM - 16/10/2019

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزات و فەرمانگەكان و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی راگەیاندو بەپێی خشتەكەش 24ی ئەم مانگە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز دێت.

دوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی راگەیاندو بەپێی خشتەكەش رۆژی یەكشەممەی داهاتووش 20ی تشرینی یەكەمی 2019، مووچەی مانگی تەموزی وەزارەتەكانی (داد، سامانە سرووشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم) دابەشدەكرێت.

هەروەها رۆژی دووشەممە 21ی تشرینی یەكەم وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، گواستنەوەو گەیاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەكانی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین) مووچە وەردەگرن.

رۆژی سێشەممەش 22ی تشرینی یەكەم، مووچەی وەزارەتەكانی (پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران) دەدرێت.

كۆتایی خشتەكەش بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی كۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممەو پێنج شەممە 23و 24ی تشرینی یەكەم مووچەی خانەنشینانی سەربازی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە