کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە 4 مانگدا تۆماركرد

.

08:57 PM - 15/10/2019

بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان‌و سەپاندنی چەند سزایەكی ئابووری لەلایەن ئەمریكاوە، بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاستی لەماوەی 4 مانگدا تۆماركرد‌و ڕێژەی بێكاریش گەیشتە لەسەدا چواردە.
لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بەهای لیرەی توركی بەردەوامە لە دابەزین‌و ئەمڕۆش بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 5 لیرە‌و 92 قڕوش، كە ئەوەش بە نزمترین ئاست دادەنرێت لەماوەی 4 مانگی رابردوودا تۆمار كرابێت. هەروەها لیرەی توركی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا خراپترین ئەدای هەبووە لە نێوان دراوەكانی جیهاندا.
هاوكات دەستەی ئاماری توركیا ئاشكرایكردوە، كە بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەوە، نرخی كاڵا‌و خزمەتگوزارییەكان بەرزبۆتەوە‌و گەیشتۆتە ئاستەكانی كۆتایی ساڵی 2018 كە لەسەدا 25 بووە، هەروەها لەكۆی 84 كاڵای خۆراكی نرخی 39 كاڵایان لەماوەی یەك مانگدا بەرزبۆتەوە‌و 37 كاڵاش نرخەكانیان دابەزیووە‌و نرخی 6 كاڵاش بەجێگیر ماوەتەوە.
لەلایەكی تریشەوە پەیمانگای ئاماری توركیا ئەوەشی روونكردۆتەوە، كە تێكڕای بێكاری بۆ لەسەدا 13 پۆینت 9 بەرزبۆتەوە، لەكاتێكدا ئەو رێژەیە لەمانگی حوزەیراندا لەسەدا 13 بووە، هەروەها تێكڕای بێكاری لە تەواوی كەرتە ئابووریەكانی توركیادا جگە لە كەرتی ئابووری بۆ لەسەدا 16 پۆینت 5 بەرزبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە