.
03:00 PM - 16/09/2015
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ژماره‌یه‌ك له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عیراق و ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ته‌ندروستی رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌مڕۆ 16-9-2015 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی كاروباری ته‌ندروستی و دیوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاراستنی ته‌ندروستی فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێم كۆبوووه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاووتوێی چۆنیه‌تی پێشگیری له‌م نه‌خۆشیه كرا له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌مه‌ترسی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كۆلێرا له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌وپێیه‌ی له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانی خوارووی عیراق بڵاوبووه‌ته‌وه‌و ترسی ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌كوردستان بڵاوببێته‌وه. هه‌روه‌ها داواش له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كرا كه زیاتر هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پلانه‌ی كه دایناوه بۆ رێگریكردن له‌كۆلێراو سكچوون.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی بڕیاریدا به‌دووباره كاراكردنی لیژنه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی به‌ئه‌ندامیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ سه‌ردانیكردنی و چاودێریكردنی شوێنه گشتییه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان به‌تایبه‌ت له‌دابینكردنی كحولی ئاو له‌بیره‌كان و سه‌رچاوه‌كانی تری ئاو.
دواتر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ پێشگیری له‌نه‌خۆشی كۆلێراو سكچوون، كه خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه، هه‌روه‌ها داوای له‌پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كرد بۆ به‌دواداچوون و چاودێری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه پزیشكییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
له‌كۆتاییدا وه‌زیری ته‌ندروستی دڵنیایی دایه هاوولاَتیان كه هیچ حاڵه‌تیكی كۆلێرا تۆمارنه‌كراوه‌و داوای لێ‌كردن ئاو و خواردن و سه‌وزه‌ی خاوێن به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی دووربن له‌نه‌خۆشی كۆلێراو سكچوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە