کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی سلێمانی رێوشوێنەكان توندوتۆڵتر دەكات

.

02:52 PM - 16/09/2015

ئەمڕۆ16/9 بە ئامادەبوونی بەختیار عەبدولڕەحمان قائیمقامی مەركەزی سلێمانی و د.میران محەمەد بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی و بەرێوبەری تەندروستی شارەزوور و لێپرسراوانی تەندروستی , لەناو دیوانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ چۆنیەتی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی پەتای سكچوون و كۆلێرا بەرێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا جگە لەپێدانی هۆشیاری و گوێگرتن لە داواكاریی و كەموكوڕیی ئامادەبووان ، د.میران محەمەد بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی هەموو پشتیوانیەكی خۆی دووپاتكردەوە بۆ خزمەتگەیاندنی زیاتری تەندروستی بە هاوڵاتیان بە تایبەت لەماوەی ئەم چەند مانگەدا كە ئەگەری پەتای سكچوون و نەخۆشیە جۆراوجۆرەكان لەئارادایە.
دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن, د.میران محەمەد  بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: دوای دەنگۆی بڵاوبوونەوەی چەند حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا لەناوەراست و باشووری عیراق , تەندروستی سلێمانیش رێوشوێنەكان توندوتۆڵتر دەكات ،چونكە ترسی ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا ،ترسێكی گەورەیە بۆ سەر گیانی هەموو هاوڵاتیەك .
د.میران محەمەد وتیشی: دەبێت هۆشیاری تەندروستی لە خوێندنگەكانەوە دەستپێبكەین و هاوڵاتیانیش هۆشیاربن لەپاك راگرتنی تانكی ئاوی خواردنەوە و دڵنیابوون لە پاكی ئەو خۆراكانەی دەیخۆن و لیژنەكانیان چالاكتر دەكەن بۆ چاودێری وردتر لەسەر شوێنە گشتیەكان.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی :هاوڵاتیانی دڵنیا كردەوە لەوەی هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا و سكچوون لە ئارادا نیە, بەڵام تەندروستی سلێمانی ساڵانە ئامادەكاری تەواوی خۆی دەكات بۆ بەرەنگار بوونەوەی حاڵەتە نەخوازراوەكان.
شایەنی باسە لە ساڵی 2012 وە هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا لەسلێمانی تۆمار نەكراوە و هەرنەخۆشێك بەمەبەستی پەتای سكچوون روو لە نەخۆشخانەكان بكات دەستبەجێ شیكاری پێویستی بۆ دەكرێت.
لای خۆشیەوە : بەختیارعەبدولڕەحمان قائیمقامی مەركەزی سلێمانی ووتی : ئێمە وەك لایەنی جێبەجێكار دەبین هەمووڕێوشوێنێكی پێویست دەكرینە بەربۆپاراستینی تەندروستی هاوڵاتیان تیماكانما ن زیاترچاودێری ناوبازارو شوێنەكانی تر دەكەین
ووتیشی : ئێمە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی مانگەنە كۆدەبینەوە لەئێستادا كۆبونەوەكان زیاتر  دەكەین بەوردی چاودێری زیاتر ئەخەینە سەر ئەوشوێنەی كەخواردن دروست دەكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە