.
06:01 PM - 13/10/2019
لێپرسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاشكرایدەكات، حكومەت رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پلانی كشتوكاڵی وەرزی زستانی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 2 ملیۆنو 250 هەزار هێكتار زەوی بۆ چاندنی گەنم تەرخان كراوە.
(مەهدی زەمەد قەیسی) راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندووە، ئەوە یەكەمینجارە لە مێژووی عیراقدا ئەو رووبەرە فراوانەی زەوی بۆ كشتوكاڵكردنی گەنم تەرخان بكرێت، ئەوەش وادەكات بۆ ساڵی ئایندە بەرهەمی گەنمی ناوخۆ بگاتە ئاستی خۆژێنی.
تەئكیدیشی كردەوە، هەریەك لە وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رەزامەندیان لەسەر پلانی كشتوكاڵی زستانە دەربڕیوەو بە پێی پلانەكەش بۆ وەرزی زستانی 2019 - 2020 لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا، زیاتر لە 2 ملیۆنو 250 هەزار هێكتار زەوی بەتەنها بۆ چاندنی گەنم تەرخان كراوەو بەراورد بە ساڵی رابردوو كە ملیۆنێكو 750 هەزار هێكتار بووە، رووبەری 500 هەزار هێكتار زەوی زیادیكردووە، هەروەها زیاتر لە ملیۆنێكو 250 هەزار هێكتار زەویش بۆ چاندنی جۆ تەرخان كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە