کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی نێودەوڵەتی: قەرزی دەرەكی ئێران 6% كەمبۆتەوە

.

05:59 PM - 13/10/2019


 بانكی نێودەوڵەتی دراو ئاشكرای دەكات، سەرەڕای گەمارۆكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، لەسەر بنەمای ساڵانە لە ساڵی 2018دا قەبارەی قەرزە دەرەكیەكانی ئێران لەسەدا 6 پۆینت 5 كەمیكردووە.
بە گوێرەی داتاكانی بانكی نێودەوڵەتی، لەساڵی 2018 ئێران 437 ملیۆن دۆلار قەرزی دەرەكی داوەتەوە بە وڵاتان‌و دامەزراوە داراییەكانی جیهان بەو شێوەیەش لەسەدا 6 پۆینت 5 كەمیكردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە كۆتایی ساڵی 2018دا كۆی گشتی قەرزی دەرەكی ئێران گەیشتۆتە 381 ملیارو 800 ملیۆن دۆلار كە هەمووی قەرزی دوور مەودا بووە، لەگەڵ نزیكەی 4 ملیار دۆلار قەرزی ماوە كورت.
لە لایەكترەوە راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات، لەساڵی دارایی 2019 بۆ 2020ی داڕمان لە گەشەی ئابووری ئێراندا رووبدات، ئەوەش دەبێتەهۆی ئەوەی قەبارەی ئابووری ئێران بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 10 كەمببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە