کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سعودیە 2 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی لەدەستداوە

.

05:57 PM - 13/10/2019


 ماڵپەڕی (میدڵ ئێست ئای) بڵاویكردۆتەوە، لەدوای هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ لە مانگی ڕابردوودا، حكومەتی سعودیە، 2 ملیار دۆلار لە داهاتە نەوتییەكانی لە دەست داوە.
یەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (میدڵ ئێست ئای)، بەراورد بە مانگی ئەیلول لە مانگی تشرینی یەكەمدا بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە نزیكەی یەك ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ریاز بە رێكخراوی ئۆپیكی ڕاگەیاندووە، تەنها 660 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی كەم بووەتەوە.
هاوكات سعودیە تەئكید دەكاتەوە، كە دەتوانێت وەبەرهێنانی نەوتی خۆی بۆ هەلومەرجی پێش هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ بگەڕێنێتەوە.
لای خۆشیەوە (محەممەد باركیندۆ) ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی ئۆپێك دەرگاكانی بۆ دابەزاندنی زیاتری بەرهەمهێنانی لە مانگی تشرینی دووەمدا بە كراوەیی هێشتووەتەوەو ڕایگەیاندووە كە سەرجەم بژاردەكان لەبەر دەستیاندایە.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە