کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا نەوت بە رۆبڵ دەفرۆشێت

.

05:55 PM - 13/10/2019


 وەزیری ئابووری روسیا رایدەگەیەنێت، مۆسكۆ پلانی هەیە جێگرەوەیەك بۆ دۆلار دابنێت‌و  بەنیازن بۆ لەمەودوا لەگرێبەستەكانی هەناردەكردنی وزەدا لەبری دۆلار، رۆبڵ بەكار بهێنن.
(مەكسیم ئۆرشكین) وەزیری ئابووری روسیا بە رۆژنامەی (فایننشاڵ تایمز)ی وتووە، ئێمە دراوێكی زۆر باشمان هەیەو نرخەكەی جێگیرە، ئیتر بۆ لە گرێبەستە نێودەوڵەتیەكاندا بەكاری نەهێنین.
ئۆرشكین وتیشی، دەمانەوێت لە قۆناغێكدا فرۆشتنی نەوت‌و غاز بە رۆبڵ ئەنجام بدەین، چونكە چیتر ناتوانین بەهۆی چەند كارێكەوە خەرجی زیادە بچێتە سەر مامەڵەكانمان، هەروەها ئەگەر پەیكەری دارایی گشتیش رێكبخرێتەوە، لاریمان نیە لەوەی رۆبڵا لە گرێبەستەكانی وزەدا بەكاربهێنین.
تەئكیدیشی كردۆتەوە، روسیا دەتوانێت گرێبەستەكانی فرۆشتن‌و هەناردەی وزە بەدراوی ناوخۆیی ئەنجام بدات.
پێشتریش ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندبوو، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی دۆلار بۆ مۆسكۆ بۆتە پرسێكی گرنگ‌و دەیەوێت لەو رێگەیەوە سەقامگیری ئابووری وڵاتەكەی مسۆگەر بكات، ئامانجیشی ئەوەیە لەو رێگەیەوە ئاسایشی ئابووری وڵاتەكەی بەهێز بكات، بەتایبەت بەرامبەر ئەو فشارانەی ئەمریكا لەرووی بازرگانیەوە بەرامبەری بەكاری دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە