کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژی یەك شەممە ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

.

09:07 PM - 11/10/2019

رۆژی یەكشەممە مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
رۆژی سێشەممەی رابردوو دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد‌و تاوەكو ئێستاش تەنها مووچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە‌و پەروەردە دابەشكراوە. هەروەك بڕیارە رۆژی یەكشەممە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری دابەش بكرێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە بۆ دابینكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق‌و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێم دابینی دەكەن‌و ئەوەی دیكەش لە داهاتی ناوخۆ دابین دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە