کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا و توركیا دەستبەرداری دۆلار دەبن

.

10:09 PM - 09/10/2019

وەزارەتی دارایی روسیا ئاشكرایكرد: لەگەڵ توركیا رێككەوتنێكیان ئیمزاكردووە، بۆ ئەوەی لە مامەڵە بازرگانیەكانی نێوانیان لەبری دۆلار، دراوی نیشتمانی بەكاربهێنن.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی روسیا، (ئانتۆن سیلیانۆڤ) وەزیری دارایی رێككەوتنێكی لەگەڵ (بەرات بایراك) وەزیری دارایی توركیا ئیمزاكردووە، بۆ ئەوەی لە مامەڵە بازرگانیەكان‌و كڕین‌و فرۆشتن‌و پاكتاوكردنی مامەڵەكانی هەردوولا، دراوی رۆبڵ‌و لیرە بەكاربهێنن.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی 4ی تشرینی یەكەمی 2019 ئەو رێككەوتنە ئیمزاكراوەو ئامانجی سەرەكی هەردوو وڵات لەو رێككەوتنە ئەوەیە، قۆناغ بە قۆناغ دراوی ناوخۆیی لە مامەڵە بازرگانیەكانیاندا بەكاربهێنن.
هەروەها ئەم رێككەوتنە، سەرەتایەكە بۆ پێكەوە بەستنی بانك‌و كۆمپانیاكانی توركیا بە سیستمی (سوێفت)ی روسیا‌و بەهێزكردنی ژێرخانی بانكی توركیا‌و بەكارهێنانی كاردی (ئێم ئای ئاڕ)ی روسی لەبری ماستەر كارد‌و ڤیزا كارد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە