کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی هۆتێل و كابینە گەشتیارییەكان لە عیراق زیادیكردوە

.

10:07 PM - 09/10/2019

دەزگای ناوەندی بۆ ئامار ئاشكرای دەكات، ژمارەی هۆتێل‌و كابینە گەشتیارییەكان لە عیراق جگە لە هەرێمی كوردستان بۆ هەزار‌و 666 شوێن زیادیكردووە‌و زۆرینەشیان كەوتوونەتە پارێزگاكانی كەربەلا‌و بەجەف‌و بەغدا.
بەگوێرەی راپۆرتێكی دەزگای ناوەندی بۆ ئامار كە سەر بەوەزارەتی پلاندانانی عیراقە، لەساڵی 2018دا ژمارەی هۆتێل‌و كابینە گەشتیارییەكان بۆ هەزار‌و 666 هۆتێل‌و كابینەی گەشتیاری زیادیكردوە، كە بەراورد بەساڵی 2017 بەڕێژەی لەسەدا 3 زیادیكردووە.
وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە: پارێزگای كەربەلا لەڕووی ژمارەی هۆتێل‌و كابینەی گەشتیارییەوە بەپلەی یەكەم هاتووە‌و لەسەدا 44 پۆینت 9ی شوێنی مانەوەی گەشتیاران كەوتوونەتە ئەو پارێزگایەوە، هەروەها پارێزگای نەجەف لەسەدا 23‌و پارێزگای بەغدا لەسەدا 22ی شوێنی مانەوەی گەشتیارانیان لەخۆگرتووە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، كەمترین هۆتێلی پێنج ئەستێرە لە عیراق هەیە كە تەنها لەسەدا سفر پۆینت 7ی كۆی هۆتێلەكان پێكدەهێنن، هەروەها لەسەدا 2 پۆینت 4ی هۆتێلەكان چوار ئەستێرە‌و نزیكەی لەسەدا 20یان سێ ئەستێرە‌و لەسەدا 21یان دوو ئەستێرەن، هەروەك زۆرینەی هۆتێلەكانی عیراق یان یەك ئەستێرەن یاخود هۆتێلی میللین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە