کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم سەرجەم وەبەرهێنەران ئاگاداردەكاتەوە

.

10:04 PM - 09/10/2019

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان سەرجەم وەبەرهێنەران ئاگاداردەكاتەوە، كە لەماوەی یەك مانگدا دەستبەكاركردن بكەنەوە لە پڕۆژەكانیاندا، بەپێچەوانەوە مۆڵەتەكانیان هەڵدەوەشێتەوە.
بەگوێرەی نوسراوێكی دەستەی وەبەرهێنان، كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی وەبەرهێنانی هەولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك كراوە، داوایكردووە ئاگاداری گشت وەبەرهێنەری پڕۆژەكان بكرێتەوە كە مۆڵەتیان وەرگرتووە‌و دەستبەكار نەبوون، یان دەستبەكاربوون‌و رێژەی كاری ئەنجامدراویان سفرە، یاخود دوای دەستبەكاربوون پڕۆژەكانیان راگرتووە، پێویستە لەماوەی یەك مانگدا دەستبەكاركردن بكەنەوە لە پڕۆژەكاندا.
وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە: ئەگەر هاتوو وەبەرهێنەری پڕۆژەكان لەماوەی ئەو مانگەدا دەستیان بەكاركردن نەكردەوە، ئەوا دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە، لیستی ناوی ئەو پڕۆژانەیان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی مۆڵەتەكانیان هەڵبوەشێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە