کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەربڕینی پشتیوانی و هەماهەنگی زیاتر دووپاتکرايەوە

.

07:23 PM - 09/10/2019

ئەمڕۆ ۹-۱۰-۲۰۱۹، لە بارەگای مەکتەبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی و بەسەرکردنەوە و پیرۆزباییکردن، سەردانی هەر یەک لە هەڤاڵ (رزگار عەلی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن و  هەڤاڵ (بەرزان ئەحمەد كوردە) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە جەماوەری و NGO كان و هەڤاڵ (نەرمین عوسمان) ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و هەڤاڵ (هەژار حەسەن كوێستانی) سەرپەرشتیاری مەكتەبی شەهیدانی كرد.

لەو دیدارانەدا، کە ژمارەیەک لە هەڤاڵان و کادرانی مەکتەبەکان ئامادەیبوون، وێرای گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسی کوردستان بەگشتی، باس لە دۆخی ناوخۆی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و کاری رێکخراوەی و کاروباری مەکتەب و دەزگای هەڵبژاردن کرا.

لای خۆشیانەوە،  هەریەک هەڤاڵان (رزگار عەلی) و (بەرزان ئەحمەد كوردە) و (نەرمین عوسمان) و (هەژار حەسەن كوێستانی)، خۆشحاڵی و سوپاسگوزاریان بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەکەی خاتوو شاناز دەربڕی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە