کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی كۆبوونەوەی نێوان ی.ن.ك و بزووتنەوەی گۆڕان كۆتاییهات

.

02:00 PM - 09/10/2019

وەفدی ی.ن.ك بەمەبەستی تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكەو هەرێم و زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان ، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی لە سلێمانی كرد.
وەفدی ی.ن.ك پێكهاتبوو لە عیماد ئەحمەد  و لەتیف شێخ عومەر و عەدنان حەمەی مینا  و  شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ  و بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی ، وەفدی بزووتنەوە گۆڕانیش پێكهاتبوو لە عومەر سەید عەلی ، عەدنان عوسمان ، جەلال جەوهەر ، دەرباز محەمەد.
لە لێدوانێكی تایبەت بە گەلی كوردستاندا عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك رایگەیاند پیرۆزبایمان لە رێكخەری گشتی گۆڕان و دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەكە كرد ، وتیشی لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕان گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی سیاسیی كرد و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ گۆڕان پتەوتر دەكەین و پەرەی پێدەدەین.
 لای خۆیەوە  عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵیمان لە یەكێتی و پارتی كردووە ، وتیشی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتی پتەوتردەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە