کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەژاری لەچەند ناوچەیەكی عیراق بۆ 50% بەرزبۆتەوە

.

06:10 PM - 08/10/2019


لێپرسراوێكی باڵای عیراق ئاشكرایكرد، هەژاری لە هەندێك ناوچە گەیشتۆتە لەسەدا پەنجا‌و لەدوای ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەستی داعشیشەوە تاوەكو ئێستا تەنها لەسەدا 3ی  دانیشتوانی ئەو ناوچانە قەرەبووكراونەتەوە.
لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی پلاندانی عیراق كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرابكات، بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی وتووە، ئاوەدان نەكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە بەهۆی جەنگی تیرۆرەوە وێران كراون، بۆتەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری‌و هەژاری، بەشێوەیەك لە ناوچەكانی وەك فەلوجە‌و لای راستی موسڵ رێژەی هەژاری بۆ لەسەدا 50 بەرزبۆتەوە.
تەئكیدیشی كردەوە، وەزارەتی پلاندانان مانگانە راپۆرتی خۆی لەوبارەوە داوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق‌و حكومەتیش ئاگادارە لەوەی رێژەی هەژاری‌و بێكاری لەو ناوچانە ژمارەی پێوانەییان تۆماركردووە.
بەگوێرەی راپۆرتەكانی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، نزیكەی 250 هەزار خانووی هاوڵاتیان بەهۆی جەنگی تیرۆرەوە وێران بووە، بەڵام لەو ژمارەیە تەنها لەسەدا 3 كەمتریان قەرەبوویان وەرگرتۆتەوە، ئەوەش بەهۆی نزیكی‌و خزمایەتیان لەگەڵ بەرپرسان بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە