کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق خاوەنی 96.3 تۆن یەدەگی زێڕە

.

06:09 PM - 08/10/2019


ئەنجومەنی جیهانی زێڕ ئاشكرایكرد، عیراق پارێزگاری لە پێگەی خۆی كردووە لەڕووی یەدەگی زێڕەوە كە كە زیاتر لە 96 تۆنە‌و لەسەدا 7ی كۆی یەدەگی دراوە بیانیەكانی پێكدەهێنێت.
بەپێی راپۆرتێكی ئەنجومەنی جیهانی زێڕ، عیراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ زۆری یەدەگی زێڕ‌و دوایین كاتیش كە زێڕی كڕیووە لە مانگی ئەیلولی  ساڵی 2018دا بووەو بڕەكەشی 6 تۆن‌و 500 كیلۆگرام زێڕ بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆی 100 وڵاتی جیهان كە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن، عیراق لە پلەی 37 دایەو لە ئێستادا یەدەگی زێڕەكەی گەیشتۆتە 96 تۆن‌و 300 كیلۆگرام، ئەوەش لەسەدا 7ی كۆی یەدەگی دراوە بیانیەكانی بانكی ناوەندی پێكدەهێنێت.
ئەنجومەنی جیهانی زێڕ ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەمریكا خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕی جیهانەو برەكەشی گەیشتۆتە 8 هەزارو 133 تۆن، لەدوای ئەویش هەر یەك لە ئەڵمانیا‌و ئیتاڵیا‌و فەرەنسا دێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە