کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران:سزاكانی ئەمریكا كاریگەریان لەسەر كەرتی نەوت هەبووە

.

06:07 PM - 08/10/2019


(بێژەن زەنگەنە) وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت، سزاكانی ئەمریكا بۆتەهۆی پاشەكشەی كەرتی نەوتی ئێران، بەڵام تاران بەرگری لە خۆی دەكات.
وەزیری نەوتی ئێران بە ئاژانسی میهری راگەیاندووە، پیشەسازی نەوتی ئێران هەرچەند ساڵ جارێك ڕووبەڕووی گورزێكی كوشندە دەبێتەوەو گەمارۆ ئابوورییەكانیش یەكێكە لەو گورزانە، كە بۆتەهۆی ئەوەی پێگەی پیشەسازی نەوتی ئێران لەسەر ئاستی جیهان پاشەكشە بكات، بەڵام ئێمە بەرگری لەپێگەی خۆمان دەكەین لە ناوچەكەدا.
پێشتریش (بێژەن زەنگەنە) رایگەیاندبوو، ئێران هەموو رێگەیەك دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی نەوتەكەی هەناردە بكات‌و ملكەچی سزاكانی ئەمریكا نابێت، چونكە هەناردەكردنی نەوت مافی یاسایی خۆیەتی.
چاودێران پێیان وایە، ئەو لێدوانەی زەنگەنە تەئكید لەوە دەكاتەوە، سزاكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر كەرتی نەوتی ئێران دروستكردووەو ئەوە یەكەمینجاریشە لێپرسراوێكی باڵای ئەو وڵاتە بەراشكاوانە لێدوانی لەو شێوەیە بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە